Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رافائێل بێنیتز هەوڵی گواستنەوەی تۆریس بۆ نیوکاسڵ دەدات

په‌یام - بریار ته‌ها

رافائێل بێنیتزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کرد هەوڵی داوە فێرناندۆ تۆرێسی هاونیشتیمان بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەکە رازی بکات.

لە میانی لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە رافائێل بێنیتز سەبارەت گواستنەوەی تۆرێس وتی: سەرەڕای ئەوەی دەزانم قورسە بەڵام هەوڵی ئەوەمداوە تۆرێس بۆ نیوکاسڵ بگوازمەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی نیوکاسڵ زیاتر دواو وتی: من نازانم تۆڕیس چۆن بیر دەکاتەوە بەڵام هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژە مانگی رابردوو فێرناندۆ تۆرێس بە شێوەیەکی فەرمی رۆیشتنی لە ریزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید راگەیاند، پێشووتریش تۆرێس لە ژێر سەرپەرشتی رافائێل بێنیتز لە یانەی لێڤەرپووڵ یاریکردووە و لە ماوەیەشدا لە کۆی 116 یاری تۆرێس 72 گۆڵی تۆمار کردووە

699 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر