Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانچینی ئامانجی ئیتاڵیا ئاشكرا ده‌كات

په‌یام - بریار ته‌ها

رۆبێرتۆ مانچینی شانازی بە وەرگرتنی راهێنەرایەتی ئیتاڵیاوە دەکات و هەڵبژاردەکەشی بە یەکێک لە هەڵبژاردە گەورەکانی جیهان ناوزەد دەکات.

مانچینی کە هەفتەی رابردوو راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایی وەرگرت لە میانی لێدوانێکیدا کە پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە ئەوەی راگەیاندووە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەکێکە لە هەڵبژاردە گەورەکانی جیهان و لە داهاتووشدا بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان دەگەرێتەوە.

لە درێکژەی قسەکانیدا مانچینی وتی: شانازی بە وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە دەکەم، زۆر دڵخۆشم و پێموایە وەرگرتنی راهێنەرایەتی وڵاتەکەم بۆ من دەستکەوتێکی گرنگە.

سەبارەت بە ئامانجی هەڵبژاردەکەشیان مانچینی ئەوەی ئاشکرا کرد، هەوڵی بەدەستهێنانی یۆرۆی 2020 دەدەن و پاشان خۆیان بۆ مۆندیالی 2022 ئامادە دەکەن.

669 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر