Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کاپتنی پارما: لە خۆشی سەرکەوتنمان بۆ پلە یەکی ئیتالیا خەو نەچۆتە چاومان

په‌یام - بریار ته‌ها

ئالیساندرۆ لۆکارێللی کاپتنی یانەی پارمای ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کرد لە خۆشی سەرکەوتنەوەی یانەکەیان بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان تا بەیانی سەرقاڵی ئاهەنگگێران بووە و نەخەوتووە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لۆکارێللی کاپتنی پارما باسی لە خۆشی دەڕبڕینی یانەکەی کرد و وتی: بەراستی ئەو شەوە لە یاد ناکرێت، تا نزیکەی کاتژمێژ پێنجی بەیانی ئێمە ئاهەنگمان دەگێرا، زۆر بە کەمی خەوتووم. 

لە درێژەی قسەکانیدا لۆکارێللی وتیشی: گەرانەوەی پارما بۆ سیریا ئای بۆ من دەستکەوتێکی گرنگ بوو، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە سەبارەت بە داهاتووم و بڕیاری وازهێنانم لە یاریکردن لەگەڵ خانەوادەکەمدا گفتوگۆی لەسەر بکەین. تەمەنم ٤٠ ساڵە و کاتی ئەوە هاتووە واز لە یاریکردن بهێنم.

جێی ئاماژەیە یانەی پارما پاش چوار ساڵ لە دابەیزن بە هۆی مایەپووچ بوونەوە دواجار بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا سەرکەوتەوە.

392 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر