Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌یده‌ر عه‌بادی و موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو گفتوگۆیان كرد


په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی و موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه‌و، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو گفتوگۆیان كرد 

 به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وی بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی عێراق و پێكهینانی حكومه‌ت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون كۆبوونه‌وه‌. 

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن.
وتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌در له‌ زۆربه‌ی تیڕوانینه‌كاندا وه‌ك یه‌ك بوون و دژی هیچ لایه‌ن و لیستێك نین.

هه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، ده‌رگایان له‌به‌رده‌م ته‌واوی هێزه‌كاندا كراوه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ، به‌وپێێه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی پێكده‌هێندرێت حكومه‌تێكی باوكانه‌یه‌ و بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانه‌.

ڕۆژی دوانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا لیستی سائیرون براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، لیسته‌كه‌ی عه‌بادیش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا

553 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2018

بابەتی زیاتر