Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کلوپ رەتیدەکاتەوە لە بەهێزی ریاڵ مەدرید بترسن

په‌یام - بریار ته‌ها

یۆرگن کلوپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە هیچ ترسێکیان لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان هەبێت.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەکەی کلوپ سەبارەت بە رووبەروبوونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان وتی: پێموایە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بردنەوەی نازناوەکە پاڵێواروە، ئەوان خاوەنی ئەزموونێکی زۆر باشن و لەم چەند ساڵەی دوایشدا بەردەوام نازناوەکەیان بردۆتەوە.

راهێنەرەکەی لێڤەرپووڵ زیاتر بەردەوام دەبێت و هەر سەبارەت بەو یاریە وتیشی: ریاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، بەڵام ئەوە ئێمە ناترسێنێت ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک نازناوەکە ببەنەوە و ئێمەش هەوڵ دەدەین رێگریان لێ بکەین و نازناوەکە بۆ خۆمان ببەینەوە.

جێی ئاماژەی26ی ئەم مانگە هەردوو یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کیڤی شاری ئوکرانیا و لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبەروو یەک دەبنەوە.


355 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2018

بابەتی زیاتر