Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سپالێتی: متمانه‌م به‌ یاریزانه‌كانم هه‌یه‌ بۆ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان سه‌رده‌كه‌وین

په‌یام - بریار ته‌ها

لوچیانۆ سپالیتی راهینه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان متمانه‌ی ته‌واوی به‌ یاریزانه‌كانی هه‌یه‌ به‌سه‌ر یانه‌ی لازیۆدا سه‌ربكه‌ون و خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

له‌ میانی ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌یی سه‌باره‌ت به‌ یاریه‌ یه‌كلایكه‌ره‌وه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی لازیۆ بۆیان سازكرابوو سپالێتی وتی: ده‌توانم بڵێم یاریزانه‌كانم شایسته‌ی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانن، هه‌میشه‌ متمانه‌ی ته‌واوم به‌ یاریزانه‌كانم هه‌بووه‌ بۆ چامپیۆنس لیگی وه‌رزی داهاتوو سه‌ربكه‌وین.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ره‌كه‌ی نێراتزۆری یاریه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر لازیۆ به‌ قورس وه‌سف كرد و وتی: یاریه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر لازیۆ نایاب ده‌بێت و له‌ راستیشدا هه‌ردوو یانه‌كه‌مان شاسیه‌تی ئه‌وه‌ین بۆ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان سه‌ربكه‌وین.

جیی ئاماژه‌یه‌ یانه‌ی لازیۆ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 72 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می خولی ئیتاڵی دێت و یانه‌ی ئینته‌رمیلانیش به‌ جیاوازی سێ خاڵ  وبه‌ كۆكردنه‌وه‌ی 69 خاڵ له‌ دوای یانه‌ لازیۆه‌وه‌ له‌ پله‌ی چواره‌م دێت. 





682 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2018

بابەتی زیاتر