Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌لیم جبوری: ساخته‌كارییه‌كی زۆر و شه‌رمهێنه‌ر له‌ هه‌لبژاردندا كراوه‌


په‌یام

سه‌لیم جبووری ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لایه‌نگریی‌ كۆمسیۆن بۆ هه‌ندێك لایه‌ن و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ گه‌وره و ئاشكرایه‌ی‌ ئه‌نجام دراوه‌، جێگای‌ شه‌رمه‌.

سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌رۆكی‌ لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمان بوو، ڕایگه‌یاند "له‌ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتیدا به‌ ئاشكرا ساخته‌كارییه‌كی‌ زۆر هه‌بووه‌ و، ده‌نگی هاووڵاتیانی عێراقی‌ به‌ لاڕێدا براوه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌و ڕیژه‌ زۆره‌ ئاشكرایه‌ی ساخته‌كاریش جێگای شه‌رمه‌. 

سه‌رۆك لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمان ده‌ڵێت "له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كۆمسیۆن ناشه‌فاف بووه‌ و، به‌ ته‌واوه‌تی لایه‌نگریی بۆ لایه‌نێكی دیاركراو هه‌بووه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پیلان بۆ داڕێژراو ساخته‌كاری‌ به‌رامبه‌ر خۆی‌ لیسته‌كه‌ی‌ كراوه‌، به‌ جۆرێك لیسته‌كه‌ی‌ كه‌ گه‌وره‌ترین لیستی‌ سوننه‌كان بوو ته‌نها 21 كورسیی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌، خۆیشی‌ له‌ ته‌نها پێنج هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌".

821 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2018

بابەتی زیاتر