Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر داوای‌ دوو ئاسایشی پارتی دكتۆره‌ شایان ده‌چێته‌ به‌رده‌می‌ دادگا


په‌یام 

ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر كه‌ به‌ جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا هێرشیان كرده‌ سه‌ر پزیشكێكی ئافره‌ت، به‌ تۆمه‌تی‌ ناوزڕاندن سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و دكتۆره‌ تۆمار كردووه‌ و داوای‌ 200 ملیۆن دینار ده‌كه‌ن.

شایان كاكه‌ ساڵح، ئه‌و پزیشكه‌ی‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن دوو كارمه‌ندی‌ ئاسایش به‌ جلوبه‌رگری‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ هێرشی‌ كرایه‌سه‌ر و، به‌ كامێرای‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ تۆمار كردبوو، له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كارمه‌نده‌وه‌ سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ دانیشتنی‌ دادگا سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای‌ یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی‌ ئاسایش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ داهاتووشدا دانیشتنی‌ دادگا له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی‌ دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی‌ ئاسایش به‌ تۆمه‌تی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ ڕووداوه‌كه‌ و ناوزڕاندنیان، سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و دكتۆره‌ تۆمار كردووه‌ و، هه‌ریه‌كه‌یان داوای‌ 100 ملیۆن دینار ده‌كات وه‌كو قه‌ره‌بوو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هیچ ڕێوشوێنێك به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو كامه‌نده‌ و ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، كه‌ له‌ میانی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ هه‌ولێر و دهۆكدا، هێرشیان بۆ سه‌ر ده‌یان خۆپیشانده‌ر ئه‌نجام دا.

6572 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر