Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندۆنیزیا.. مسوڵمانان به‌ شۆربای مۆز رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن


په‌یام 

موسڵمانانی ئه‌ندۆنیزیا به‌ خواردنی شۆربای مۆز كه‌ به‌ زمانی ئیندۆنێزی به‌ "kolak pisang" ناسراوه‌ به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵ و رێستۆرانته‌كاندا ئاماده‌ ده‌كرێت و له‌ به‌رده‌م مزگه‌وته‌كاندا ده‌فرۆشرێت.

به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زان له‌ رێستۆرانته‌كانی ئیندۆنێزیادا وه‌ك سه‌ره‌تا شۆربای مۆز به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆ خوانی به‌ربانگ رووی تێده‌كه‌ن.

به‌ربانگكردنه‌وه‌ به‌ شۆرابی مۆز له‌بری خوادنه‌ قورسه‌كان باشه‌ بۆ لاوازی و ئاستی شه‌كری خوێن كه‌ له‌ رۆژدا داده‌به‌زێت.

شۆربای مۆز كه‌ بووه‌ به‌ یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ی موسڵمانانی ئیندۆنێزیا بۆ سه‌ر سفره‌ی به‌ربانگ له‌ ره‌مه‌زاندا ده‌ستبه‌رداری نابن، به‌ شه‌كر و ئاوی گوێزی هیندی و مۆز و چه‌ند جۆرێكی سه‌وزه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت.

شۆرباكه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكی میوه‌ی تێده‌كرێت و له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.

ئیبو ئاتیكا یه‌كێكه‌ له‌ فرۆشیارانی شۆربای مۆز و ده‌ڵێت، "له‌كاتێكدا مۆزه‌كه‌ به‌ هه‌ڵم ده‌كوڵێنرێت، ده‌كرێت خوێ، ڤانێلا، شه‌كری قاوه‌یی و په‌تاته‌ی شیرینی تێبكرێت. شۆربای مۆز كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مانگی ره‌مه‌زان، له‌كاته‌كانی دیكه‌دا زۆر نافرۆشرێت، به‌ڵام له‌ ره‌مه‌زاندا له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌ستده‌كه‌وێت".

موسڵمانانی ئیندۆنێزیا به‌ خۆراكی سووك رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن و دوای نوێژی ته‌راویح نانی ئێواره‌ ده‌خۆن.  

644 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر