Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیرۆكی ئه‌و شاخه‌وانه‌ی تامردن نه‌یتوانی به‌سه‌ر لوتكه‌ی ئیڤێرێستدا سه‌ربكه‌وێت


په‌یام 

شاخه‌وانی ژاپۆنی نۆبوكازو كوریكی دوای هه‌وڵی چه‌ندین ساڵه‌ی نه‌یتوانی هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لوتكه‌ی ئێڤیریستدا به‌ سه‌ركه‌وتووی ببڕیت و له‌ دواین هه‌وڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا. 

گيانيندرا شريسا، كارمه‌ند له‌ كه‌مپی سه‌ره‌كی ئێڤێرست له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌ كرد شاخه‌وانی ژاپۆنی، نۆبوكازو كوریكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ نه‌یتوانی به‌سه‌ر ئێڤێرێستدا سه‌ربكه‌وێت و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

گيانيندرا شريسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ته‌رمی  نۆبوكازو كوریكی له‌ دووه‌مین كه‌مپی ناوچه‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه. 

نۆبوكازو كوریكی پێشتر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیداوه‌ به‌سه‌ر ئێڤێرستدا، به‌ڵام سه‌كه‌وتوونه‌بووه‌ و له‌و هه‌وڵه‌شی له‌ ساڵی 2012دا دای به‌ هۆی سه‌رماوه‌ زۆربه‌ی په‌نچه‌كانی له‌ده‌ستدا.

كوریكی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دووچاری كۆكه‌ و سه‌رمایه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م شاخه‌وانه‌ ژاپۆنیه‌ یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گومانده‌كرێت بيتكۆڤ به‌ هۆی لاوازی دڵیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت.

له‌ ساڵی 1920ه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌سه‌ر شاخی ئێڤێرست گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌شت هه‌زارو 848 مه‌تر به‌رزه‌.

1501 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر