Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ی سه‌پاندنی قورسترین سزا له‌ مێژودا به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌كات


په‌یام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ستراتیژییه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئێران راگه‌یاند و هه‌ره‌شه‌ی سه‌پاندنی قورسترین سزا له‌ مێژودا به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌كات.

له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ واشنگتۆن پێشكه‌شی كرد، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی سه‌ر ئێران ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جیكردنه‌وه‌، ئابوری ئێران ده‌بێت شه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئابورییه‌كه‌ی به‌ زیندووی بمێنێته‌وه‌. 

ئه‌وه‌شی وت سه‌ركرده‌كانی ئێران هیچ گومانێكتان نه‌بێت له‌ جددی بونی ئه‌م هه‌ره‌شانه‌. 

هاوكات رایگه‌یاند چیتر ئێران ده‌سه‌ڵاتی ره‌های نابێت بۆ هه‌ره‌شه‌كردن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. 

له‌ ستراتیژی نوێی ئه‌مریكادا، پۆمپیۆ 12 مه‌رجی به‌سه‌ر ئیراندا سه‌پاندووه‌ بۆ ئیمزاكردنی هه‌ر رێكه‌وتنێكی نوێ كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا و راگرتنی هاوكارییه‌كانی بۆ شۆرشگێره‌كانی یه‌مه‌ن له‌و مه‌رجانه‌نه‌. 

873 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر