Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

" سێ تۆمه‌تبار دانیانناوه‌ به‌ كوشتنی منداڵه‌ شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی كه‌ركوك"


په‌یام 

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، سێ تۆمه‌تبار دانیانناوه‌ به‌ كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر عو‌زام هومامی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ له‌ شاری كه‌ركوك.

عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانان له‌ كه‌ركوك وته‌ی سێ تۆمه‌تباری وه‌رگرتووه‌ له‌ ڕوداوی ده‌ستدرێژیی و كوشتنی عو‌زام هومامی شه‌ش ساڵان، تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌ ورده‌كاری ڕوداوه‌كه‌دا ناوه‌.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وته‌ی كه‌سوكاری تاوان له‌سه‌ركراوه‌كان و كه‌سوكاری تۆمه‌تباره‌كه‌ش وه‌رگیراوه‌، ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كان ته‌واوبوون به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند.

عوزام هومامی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان شه‌وی 15ی ئایار له‌كاتێكدا له‌ مزگه‌وته‌وه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ وه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ی باسی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه‌ ڕێگری لێكراوه‌ و براوه‌ته‌ شوێنێكی دیكه‌، دوای ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ریشی خنكێنراوه‌.

خانه‌واده‌كه‌ی عوزام كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، له‌ گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك ده‌ژین، باوكی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوڕه‌كه‌یان خنكاندووه‌ پێكهاتوون له‌ سێ مێرد منداڵ و كه‌سێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن سه‌روو 18 ساڵ، داواشده‌كات بكوژانی كوڕه‌كه‌ی له‌ هه‌مان شوێندا له‌سێداره‌بدرێن.

هاوكات ئه‌مرۆ میدیا عێراقیه‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆی كۆمه‌ڵێك هاولاَتیان بلاَوكرده‌وه‌ كه‌ له‌شاری كه‌ركوك كه‌ چونه‌ته‌سه‌ر ماڵی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان و ئاگریان له‌ ماڵه‌كه‌یان به‌رداوه‌ و داوای ئه‌وه‌یانكردوه‌ هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ سێداره‌ بدرێن.

597 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر