Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌شت فراكسیۆن داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێته‌ده‌نگ


په‌یام

به‌مه‌به‌ستی‌ سازكردنی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌موكوڕی‌ و ساخته‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن، هه‌شت فراكسیۆن داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. 

له‌ یاداشته‌ كه‌ 43 ئه‌ندام له‌ هه‌شت فراكسیۆنی جیاوازی‌ په‌رله‌مانی كوردستان واژۆیان له‌سه‌ر كردووه‌، داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بكۆڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دانیشتنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ رێك بخات.

له‌ به‌شێكی‌ یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌ "داوا ده‌كه‌ین كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌رخانبكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی سیستمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ساخته‌كاری له‌ ئه‌نجامه‌كانی، كه‌ بۆته‌ هۆكاری نه‌مانی متمانه‌ و دروستبونی بۆشایی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

300 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر