Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌عید كاكه‌یی: هێشتا ئومێد هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان


په‌یام 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌زار و 468 سكاڵای لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراوه‌.

سه‌عید كاكه‌یی رایگه‌یاند پارێزگای سلێمانی به‌رزترین ڕێژه‌ی سكاڵا تۆماركردنی هه‌بووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 450 سكاڵا، به‌ڵام هیچ كام له‌و سكاڵایانه‌ نه‌چوونه‌ته‌ خانه‌ی سوره‌وه‌ و سكاڵای لایه‌نه‌كان هه‌مووی ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ندامانی كۆمسیاران له‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ترسن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ئومێد له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندا هه‌یه‌ بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.

سه‌عید كاكه‌یی ڕه‌خنه‌ی له‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گرت و رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێكاری یاساییان نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكان بۆ نمونه‌ له‌ سلێمانی نزیكه‌ی 450 سكاڵا هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی له‌ قاڵبی سه‌وز و زه‌رددان یه‌ك سكاڵا نه‌چووه‌ته‌ قاڵبی سوره‌وه‌ له‌ هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه‌، ته‌نها سكاڵایه‌ك له‌موسڵ و له‌ دهۆك چوونه‌ته‌ قاڵبی سوره‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت له‌سه‌ر سكاڵاكان چونكه‌ ڕه‌نگه‌ سندوقێك یان دووان بسوتێنێ.

509 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر