Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: 103 وێستگه‌ی ده‌نگدان سكاڵای سووری له‌سه‌ربوو ره‌تكرایه‌وه‌


په‌یام 

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌نگی 103 وێستگه‌ له‌ 33 بنكه‌ی ده‌نگدان كه‌ سكاڵای سوری له‌سه‌ربووه‌  له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا و هه‌ولێر ڕه‌تكرانه‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه‌، و ده‌ڵێت پاڵپشت به‌ یاسای كۆمسیۆن ژماره‌ 11ی ساڵی 2007ی هه‌مواركراو كه‌ ڕێگا یاساییه‌كانی تانه‌گرتنی دیاریكردووه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ زه‌ره‌ر‌مه‌ند بوون له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژی ده‌نگدان، به‌گوێره‌ی ڕێوشوێنه‌ یاسایی و هونه‌رییه‌كان كه‌ كۆمسیۆن دایناوه‌، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌نگی ژماره‌یه‌ك له‌ بنكه‌كان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه‌، سكاڵاكان كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پۆلێنكراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ 33 سكاڵایان سوربوون، دوای وردبینیكردن بونه‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 103 وێستگه‌ كه‌ دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، به‌غدا و هه‌ولێر.

323 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2018

بابەتی زیاتر