Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی‌ چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌


برێت مه‌كگۆرك سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی‌ چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات و، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و، مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌منیداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌كگۆرك بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ساخته‌كارییه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا ئه‌نجام دراوه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق و به‌شداریی‌ كورد له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌كگۆرك له‌ كاتێكدایه‌ شه‌ش لایه‌نی‌ سیاسی‌ هه‌رێم سكاڵایان له‌ دژی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن تۆمار كردووه‌ و، داوای‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن. ئه‌و لایه‌نانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن "ئه‌گه‌ر سكاڵاكانیان بێ‌ ئه‌نجام بمێننه‌وه‌، ئه‌وا بڕیاری‌ سیاسیی‌ خۆیان له‌باره‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ده‌ن".

533 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر