Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی پاریس: تەنانەت بە یەک ملیار یۆرۆش دەستبەرداری مباپێ نابین

په‌یام - بریار ته‌ها

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تەواوی یانەکانی ئەوروپای سەبارەت بە کڕینی کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەی تووشی نائومێدی کرد.

لەو لێدوانەی کە لە پێگەی بێرنابیۆدا بڵاوبۆتەوە سەرۆکی یانە پاریسیەکە سەبارەت بە فرۆشتنی مباپێ دەڵێت: مباپێ بۆ فرۆشتن نیە تەنانەت ئەگەر یەک ملیار یۆرۆشمان بخرێتە بەردەست، بۆیە لەم هاوێنەدا دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەمان نابین.

لە درێژەی لێدوانەکەشیدا ناسر خلێفی ئاماژەی بەوەکرد هەموو ئەو هەواڵەنەی باس لە فرۆشتنی مباپێ دەکەن تەنها پروپاگەندەن و دوورن لە راستیەوە.

لە کۆتایشدا سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند لە بەرنامەیاندا نیە دەستبەرداری هیچ ئەستێرەیەکی یانەکەیان ببن چونکە ئامانجی ئەوان دروستکردنی تیپێکی بەهێزە تا ئەوەی کێبڕکێ بکات و نازناوەکان بباتەوە.

744 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر