Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای‌ كرمانشانی‌ هه‌ژاند‌و له‌ هه‌رێمیش هه‌ستی‌ پێكرا


زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له‌ له‌ پارێزگای كرمانشان رۆژئاوای كۆماری ئیسلامی ئێران روویدا و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكرا.
به‌كر حه‌مه‌سه‌عید به‌رپرسی به‌شی زه‌مینله‌رزه‌زانی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی سلێمانی راگه‌یاند: زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك له‌ كاتژمێر 03:32 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان روویداوه‌، گوڕه‌كه‌شی 4.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێكخته‌ربووه‌،
ئاشكراشیكرد كه‌ چه‌قی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له‌ له‌ پارێزگای كرمانشانی كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات بووه‌ به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزیه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكراوه‌.
 ئه‌زگه‌له‌ هه‌مان ناوچه‌یه‌ كه‌ تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو زه‌مین له‌رزه‌كه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ تیایدا روویدا كه‌ گوڕه‌كه‌ی 7.3 پله‌ به‌پێوه‌ری ریخته‌ر بوو و زیانی زۆری گیانی و ماددی لێ كه‌وته‌وه‌.

640 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر