Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سانچێز سەبارەت بە خراپی ئاستی لەگەڵ مانچستەر نهێنیەک ئاشکرا دەکات

په‌یام - بریار ته‌ها

ئەلێکسیس سانچیزی چیلی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نەیشاردەوە تا ئێستا گرفتی لەگەڵ پلانەکانی جۆزێ مۆرینۆدا هەیە و ناتوانێت بە ئاسانی خۆی بگونجێنێت.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئینگلتەرا سانچێز وتی: هاوڕێکانم ئەوە دەزانن هەموو یاریەک تووشی ئاستەنگی زۆر دبمەوە ئەویش بەهۆی شێوازی یاریکردنی یانەکەمەوەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرە چیلیەکە ئاماژەی بەوەکرد پیویستە لەسەر لە هەموو روویەکەوە خۆی باشتر بکات و یانەی مانچستەر یونایتدیشی بە گەورەترین یانەی ئینگلتەرا وەسف کرد.

لەکۆتایشدا سانچێز وتی: لە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کۆمەلێک یاریزانی بە ئەزموون و لێهاتوو یاریم کردووە، پێشموایە مانچستەر یونایتدیش هاوشێوەی بەرشەلۆنە و گەورەیە و جیاوازیەکەی ئەوتۆیان نیە، ئەوەی لەسەر ئێمە پێوسیتە دەبێت خۆمان باشتر بکەین.

جیی ئاماژەیە زستانەی ئەمساڵ ئەلێکسیس سانچیز بە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ هێنریک مختاریان لە یانەی ئەرسیناڵەوە روویکردە یانەی مانجستەر یونایتد بەڵام تا ئێستا لەگەڵ شەیاتنە سوورەکان ئاستێکی بەرزی نیشان نەداوە.

1345 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر