پهیام - یریار تهها
یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی لە شوێنگرەوەی ئارسن ڤینگەر راهێنەر نزیکبۆتەوە و ئۆنای ئیمری ئیسپانی و راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ ئەو مەبەستە دیاری کردووە.
تۆری بی بی سی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، پاش ئەوەی کارگێری یانە لەندەنیەکە لەگەڵ مایکڵ ئارتێتای ئیسپانی نەگەیشتنە ڕێکەوتنی کۆتایی، دواجار یانهكه نزیکبۆتەوە لەوەی راهێنەرایەتی یانەکە بە ئۆنای ئیمری بسپێرن و وەرزی داهاتوو ئیمری وەرز راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەکار بێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوەش دەکات لەم هەفتەیەدا و بە دیاریکراوی لە کۆتایی هەفتەدا یانەی ئەرسیناڵ لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا ئۆنای ئیمری وەک راهێنەری یانەکە دەناسێنیت.
جێی ئاماژەیە ئۆنای ئیمری ماوەی دوو وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کردووە و لەو ماوەیەشدا یەکجار خولی فەرەنسی و یەکجاریش جامی فەرەنسی بۆ بەدەستهێناوە.
900 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018