Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێستهام یونایتد گرێبەستی لەگەڵ پێلێگرینی واژوو کرد

په‌یام - بریار ته‌ها

یانەی وێستهام یونیاتدی ئینگلیزی بۆ سێ ساڵ و تا هاوینی2021 گرێبەستی لەگەڵ مانوێل پێلێگرینی چیلی واژوو کرد.

لە پێگەی تایبەت بەخۆی وێستهام یونایتد گرێبەستکردنی لەگەڵ پێلێگرینی راگەیاند، گرێبەستەکەی پێلێگرینی ماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانە لەندەنیەکە دەخایەنێت، کاگێری وێستهام چەند رۆژی رابردوو داڤید مۆیسی لە راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە، ئەمە لەکاتێکدا یانەکە لەم وەرزەدا تەنیا 42خاڵی کۆکردەوە و پلەی 13مینی دەسته‌بەر کردبوو.

جێی ئاماژەیە پێلێگرینی لە پێشووتردا راهێنەرایەتی یانەکانی ڤیاریاڵ و مەلەگە و ریاڵ مەدریدی لە ئیسپانیا کردووە و بۆ ماوەی سێ وەرزیش را‌هێنەری یانەی مانسیتی ئینگلیزی بووە و لەو ماوەیەدا توانی نازناوێکی پڕیمەرلیگی بۆ بباتەوە، لە وەرزی 2015 بۆ 2016شدا توانی یانەی مانسیتی بگەیەنێتە قۆناغی نیوەی کۆتایی یانە پاڵەوانەکان.


479 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر