Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ له‌ پاكستان 65 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌


په‌یام

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ له‌ پاكستان 65 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ ئارادایه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكخراوی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پاكستان ئاشكرایكرد كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا 65 كه‌س له‌ شاری كه‌راچی باشووی وڵات گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌ كه‌ ژماره‌كه‌ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ بڕوات و حاڵه‌تی مردن زیاتر رووبدات به‌و هۆیه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه‌ كه‌ پله‌ی گه‌ره‌ما دوێنێ له‌ شاری كاراچی بۆ سه‌رو 44 پله‌ به‌ر بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بچڕانی ته‌زووی كاره‌با له‌ به‌شێكی ناوچه‌كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، زۆرینه‌ی قوربانیه‌كانیش له‌ ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كاندان.

630 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر