Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبونه‌وه‌ی مه‌كگۆرك و لایه‌نه‌ نارازییه‌كان له‌ سلێمانی ده‌ستی پێكرد


په‌یام 

كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌ سه‌ركردایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌كگۆرك بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ساخته‌كارییه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا ئه‌نجام دراوه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق و به‌شداریی‌ كورد له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌كگۆرك له‌ كاتێكدایه‌ شه‌ش لایه‌نی‌ سیاسی‌ هه‌رێم سكاڵایان له‌ دژی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن تۆمار كردووه‌ و، داوای‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن. ئه‌و لایه‌نانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن "ئه‌گه‌ر سكاڵاكانیان بێ‌ ئه‌نجام بمێننه‌وه‌، ئه‌وا بڕیاری‌ سیاسیی‌ خۆیان له‌باره‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ده‌ن".



798 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر