Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی فه‌له‌ستین تاوانه‌كانی ئیسرائیل ره‌وانه‌ی دادگای لاهای ده‌كات


په‌یام 

به‌ فه‌رمی حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیلی له‌ دژی هاووڵاتیان و گه‌لی فه‌له‌ستنی راده‌ستی دادگای تاوانه‌ نێودوڵه‌تییه‌كان كرد له‌ لاهای.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند كه‌ ریاز مالكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ فاتو بنسودا داواكاری گشتی له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆته‌وه‌ و داوای لێكردووه‌ له‌ تاوانه‌كانی ئیسرائیل بكۆڵنه‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ حكومه‌تی فه‌له‌ستین سه‌رجه‌م پێشێلكاریه‌كانی ئیسرائیلی راده‌ست به‌ دادگاكه‌ بكات به‌ به‌ڵگه‌وه‌، هه‌ر له‌ كۆمه‌ڵكوژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و كوشتنی لانقه‌ست و دروستكردنی دیواری جیاكاری. 

هاوكات داگیركردنی زه‌ویوزار و دروستكردنی خێوه‌تگه‌ جوله‌ نشینه‌كانی به‌ گه‌وره‌ترین تاوان له‌ دژی گه‌لی فه‌له‌ستین داناوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهات و ژیانی هاووڵاتیان داناوه‌ و داواكراوه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ بكات.

353 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر