Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانا ڕۆستایی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پڕ له‌ساخته‌كاری و بێ به‌هابوو


په‌یام 

زانا رۆستایی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاندیدی ژماره‌ (1)له‌ لیستی 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تانه‌ی له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دا و رایده‌گه‌یاند هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق پڕ له‌ساخته‌كاری بوو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پووچ دامه‌زرا.

زانا رۆستایی له‌ تانه‌كه‌یدا كه‌ پێشكه‌شی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردوه‌ ده‌ڵێت تانه‌كه‌م پشت به‌ستووه‌ به‌كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌ 12ی ئایار پڕ له‌ساخته‌كاری بوو له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی پووچ دامه‌زرا بۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هیچ به‌هایه‌كی نییه‌ و ده‌نگه‌كانی كاندیده‌كان ده‌ستكاری كراون.

ناوبراو وتیشی یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا راپۆرتی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو له‌ عێراق چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بوو كه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ی ده‌نگدانیان پێده‌كرێت جێگه‌ی متمانه‌ نین و كۆمپانیا كۆریه‌كه‌ش ئاماده‌ نییه‌ ورده‌كاری سیسته‌می ئیشكردنی ئه‌م ئامێرانه‌ بخه‌نه‌روو بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئیسپانی كه‌ ئامێری په‌نجه‌ مۆری ناردوه‌ بۆ عێراق رایده‌گه‌ێنێت ئێمه‌ به‌رپرس نین له‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و ئامێره‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌كراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سندوقه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكات. 

زانا رۆستایی له‌به‌شێكی تری تانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌سه‌رپێچیه‌كانی كۆمسیۆن كردووه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا ره‌فتاریان كردوه‌و تائیستا ئه‌نجامی ده‌نگدانی هه‌موو وێستگه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ نوێنه‌ری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان تاكو بتوانن به‌دواداچوون بۆ ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ له‌تانه‌كه‌مدا داوام كردووه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام بدرێته‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای هه‌ولێر نموونه‌م به‌چه‌ند بنه‌كه‌یه‌ك هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی من بۆ كاندیدێكی تر هه‌ژماركراوه‌.

602 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

بابەتی زیاتر