Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌وانه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ یه‌كڕیزییان ده‌كرد؛ به‌ په‌رته‌وازه‌یی‌ له‌ به‌غدان



په‌یام

میدیای رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدی یەكێتیی تایبەت بەگفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی بەغدا، بەسەرۆكایەتی مه‌لا به‌ختیار و ئەندامێتی رزگار عه‌لی، خالید شوانی ، سه‌عدون فه‌یلی و فریاد ره‌واندزی گەیشتووەتە بەغدا. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سێشەممە وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتی خەسرەو گۆران و شوان محەمەد تەها گەیشتە بەغدا، میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی وەفدەكەی پارتی بۆ بەغدا بە "سەردانێكی تاكلایەنانە" وەسفكرد. 

هاوكات شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌‌و سروه‌ عه‌بدولواحیدی‌ خوشكی‌ وه‌ك وه‌فدێكی‌ تر سه‌ردانی‌ به‌غدایان كردو له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه‌.

892 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2018

بابەتی زیاتر