Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئیسرائیل دوو خاڵی لە کەرتی غەززە کردە ئامانج


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو خاڵیان لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد.

زانراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ مووشەکیان ئاراستەی بەلەمێک لە رۆژئاوای کەرتی غەززە کردووە کە بە ھۆیەوە ئاگر لە بەلەمەکە بەربووە.

 دوای ئەو هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەش مووشەکیان ئاراستەی خاڵێکی سەربە کەتائیب قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە رۆژھەڵاتی شارۆچکەی جبالیا باکووری کەرتی غەززە کردووە.

لە دوو ھێرشەکەدا، ھیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە، ھەروەھا هیچ کام لە سوپای ئیسرائیل و بەرپرسانی فەڵەستین لە غەززە روونکردنەوەیان لە بارەی دوو ھێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.

472 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2018

بابەتی زیاتر