Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: مالیكی‌‌و بارزانی‌ له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ گه‌یشتن به دیدگایه‌كی‌ هاوبه‌ش


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌نێوان نوری مالیكی و مه‌سعود بارزانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك دروستكراوه‌.

محه‌مه‌د سه‌یهود،  په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌نێوان نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه‌یان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتن به‌ دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی داهاتوو له‌نێوان هه‌ردوولادا. 

وتیشی: ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ و، به‌لاَم  له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان  بۆچونه‌كانیان زیاتر له‌یه‌كترییه‌و نزیكه‌، كه‌ ئومید ده‌كرێت بگه‌نه‌ دیدێكی هاوبه‌ش و، به‌ هه‌ردولا بتوانن هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز پێكبهێنن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌ئێستادا وه‌فدێكی پارتی له‌ به‌غدایه‌ و دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئه‌نجامداوه‌و، هاوكات وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كۆبوه‌ته‌وه‌.

هه‌ینی رابردووش، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، مالیكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مه‌سعود بارزانی-یه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ و، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ردولا پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوانیان تاوتوێكرادووه‌.


759 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2018

بابەتی زیاتر