Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌وه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌ی مێژوویی تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون دوابخرێت


په‌یام 

كۆبوونه‌وه‌ی 12ـی حوزه‌یرانی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆریای باكور كه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌نگاپوره‌ ئه‌نجامبدرێت ساردی و سستی هه‌ردوولای تێكه‌وتووه‌ و بۆی هه‌یه‌ "دوابخرێت". 

هه‌فته‌ی پێشوو كۆریای باكور دلته‌نگی و تووڕه‌ی خۆی له‌مه‌ر قسه‌ خه‌مسارده‌كانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا ده‌ربڕی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌. 

پێشتر بۆڵتن نمونه‌ی لیبیای هێنابووه‌وه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و شاره‌زایانیش ڕایانگه‌یاندبوو كیم ترسی هه‌یه‌ وه‌قو موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیای به‌سه‌ر بێت

هاوكات دوێنێ له‌ میانی سه‌ردانی كۆریای باشور بۆ  كۆشكی سپی دۆناڵد تره‌مپ گومانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی زیاتركرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ 12ـی مانگدا به‌ڕێوه‌نه‌چێت و دوابخرێت. 

دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌شكردووه‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌رۆكی چین، شی چینگ له‌ پشتی پێداگرییه‌كانی كۆریای باكووره‌وه‌ بێت. 

تره‌مپ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ روونه‌دات، له‌وه‌یه‌ دواتر رووبدات، یان له‌ كاتێكی جیاوازتردا، با ببینین چی ده‌بێت."

371 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2018

بابەتی زیاتر