Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریای‌ باكور بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ دوو داواكاری‌ هه‌یه‌


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێ: سه‌رۆكی كۆریای‌ باكوور له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی دوو داواكاریی هه‌یه‌.

(مایك بۆمبیۆ) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: (كیم جۆن ئۆن) سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی‌ داوای‌ (هاوكاریی دارایی)‌و (گه‌ره‌نتیی ئه‌منیی) كردووه‌.

بۆمبیۆ له‌میانی دانیشتنێكی لیژنه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وتی: له‌ به‌رانبه‌ردا هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ناگۆڕێت تا هه‌نگاوی ڕاستگۆیانه‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی (پیونگ یانگ) له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌بینین.

(مایك بۆمبیۆ) وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی نێوان دۆناڵد تره‌مپ‌و كیم جۆن ئۆن تائێستا هه‌ر بڕیاره‌ له‌ 12ی‌ مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: له‌ئێستادا بابه‌تی زیاتر هه‌ن پێویستیان به‌وه‌یه‌ كاری‌ زیاتریان بۆ بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی كۆریای‌ باكوور باش ده‌زانێت گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌و باشكردنی ژیانی گه‌له‌كه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ گۆڕانی ستراتیژییه‌وه‌، هیوادارین بۆ ئه‌و گۆڕانه‌ ئاماده‌ بێت.
 


2416 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر