Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق بڕی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ مانگی‌ رابردووی‌ بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ڕایگه‌یاند "كۆمپانیای سۆمۆ له‌ مانگی نیسانی ڕابردوودا 100 ملیۆن و 197 هه‌زار و 197 به‌رمیل نه‌وتی‌ له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌نارده‌  كراوه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایشیگه‌یاندووه‌ "داهاتی‌ نه‌وتی‌ مانگی‌ نیسان شه‌ش ملیار و 501 ملیۆن و 695 هه‌زار دۆلار بووه‌".
سه‌باره‌ت به‌ نرخی‌ نه‌وتیش، عاسم جیهاد ده‌ڵێت "یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ عێراقی‌ به‌ 64 دۆلار و 89 سه‌نت فرۆشراوه‌".

ناوبراو ڕایگه‌یاند "هیچ بڕه‌ نه‌وتێكیان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك هه‌نارده‌ نه‌كردووه‌".
به‌راورد به‌ مانگی‌ ئادار، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ نیساندا چه‌ند ملیۆنێك كه‌می‌ كردووه‌.

305 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر