Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ئه‌مرۆ كۆمیسیۆن پرسی‌ چۆنێتی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئاینده‌ یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌



ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی‌ هه‌رێم له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه‌، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێده‌كرێت" پرسی‌ به‌كارهێنان یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، كه‌بڕیاره‌ كۆتایی مانگی‌ ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌رله‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆمیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدابوو هاوشێوه‌ی عێراق سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌و سیسته‌مه‌ وایكرد كۆمیسیۆن جارێكی دیكه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كۆمیسیۆنی‌ هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌" چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پێنج لایه‌نی كوردستانی یاداشتێكی پێنج خاڵیان ئاراسته‌ی كۆمیسیۆن كردو داوایانكرد" كار به‌سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی نه‌كات.

383 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر