Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ جارێكی‌ تر په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن؛ كۆده‌بێته‌وه‌



په‌یام، به‌غدا

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایار كۆده‌بێته‌وه‌. په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردیش ده‌ڵێت: پشتگیریی‌ 165 په‌رله‌مانتاریان به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق "سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ دانیشتنێكی‌ نائاسایی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایاره‌وه‌ داوه‌".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ فراكسیۆنه‌ ناڕازییه‌كان له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن ڕێكخراوه‌، كاتژمێر چواری ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "فراكسیۆنی‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان گرووپێكیان پێكهێناوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 165په‌رله‌مانتاری تێدایه‌ بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ".
وتیشی‌ "ئامانجیان ده‌ركردنی یاسایه‌كه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ ساخته‌كه‌ و لێپێچینه‌وه‌ له‌ تاوانباران".

نازبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ هه‌ر چوار لایه‌نی‌ (كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان و هاوپه‌یمانی) هه‌رچییان پێ بكرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌یكه‌ن. ده‌شڵێت "شاردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ فلاشمیمۆرییه‌كان و نه‌دانی وێنه‌ی ده‌نگی سندووقه‌كان و ڕازینه‌بوون بۆ هیچ ڕێژه‌یه‌كی به‌ده‌ست ژماردن، به‌ڵگه‌ی سه‌د له‌ سه‌دن بۆ سه‌لماندنی‌ كوده‌تا ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌".


453 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر