Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌سینسیۆ هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی به‌هێزیی هێرشبه‌رانی لیڤه‌رپوڵ


په‌یام

ماركۆ ئه‌سینسۆ هۆشداریی توند ده‌دات له‌ باره‌ی به‌هێزی هێرشبه‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و داوا ده‌كات هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ یاری كۆتاییدا نه‌كه‌ن.

ئه‌سنینۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی "ئاس"دا سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان: وتی روودانی هه‌ر ئه‌نجامێك چاوه‌ڕوانكراوه‌، پێویسته‌ خۆمان له‌ هه‌ڵه‌ به‌ دوور بگرین، به‌ تایبه‌ت له‌ هێڵی پشته‌وه‌، لیڤه‌رپوڵ سێ هێرشبه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه‌ و توانای زیان گه‌یاندنیان زۆره‌.

سه‌باره‌ت به‌ خۆشی وتی: پێكهاته‌كه‌ تا دوو كاتژمێر پێش یاریه‌كه‌ نازانین، به‌ڵام هه‌ندێك یاریزان پێی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌، هیچ هه‌ست به‌ بێ ئومێدی ناكه‌م ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كی نه‌بووم له‌ یاریه‌كه‌دا.

846 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر