په‌یام
كارلۆ ئه‌نچلۆتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ناپۆلی گواستنه‌وه‌ی سێ یاریزان بۆ یانه‌كه‌ی له‌م هاوینه‌دا به ئامانج ده‌گرێت.
دوابه‌دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كارلۆ ئه‌نچلۆتی كارگێری و سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئاگاداركردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی له وه‌رزه‌ی داهاتوو پێویستی به سی یاریزان ده‌بێت، ئه‌وانیش داڤید لویزی به‌رازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نیه.
پاشان ئه‌رتۆرۆ ڤیداڵی چیلی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و له‌سه‌ر هه‌مووشیانه‌وه كه‌ریم بێنزیمهی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده.
ئه‌نچلۆتی ده‌یه‌وێت به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سێ یاریزانه پێكهاته‌كه‌ی بۆ كێبڕكێ كردنی خولی ئیتاڵی له وه‌رزی داهاتوودا تۆكمه بكات و كۆتایی به هه‌یمه‌نه‌ی یۆڤانتۆس بهێنیت.
882 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018