Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریای باكوور.. سێ تونێلی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌قانده‌وه‌


په‌یام ـ 

ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ كۆریای باكوور، ده‌ستیكرد به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ تونێل و دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ ژێرزه‌و‌ی له‌ پێگه‌ی پونگگی ری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ناوكییه‌كان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له‌ ١٢ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ ناوكییه‌كانی كۆریای باكوور ده‌ستپێده‌كات به‌ ته‌قینه‌وه‌ی تونێله‌كانی پێگه‌كان و، پاشان ده‌ستده‌كرێت به‌ داخستی تونێله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ ژێرزه‌مینییه‌كان، وه‌كوو دامه‌زراوه‌ی چاودێری و تاقیگه.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ داخستنی ته‌واوه‌تی پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ناوكییه‌كان پاش كشانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان و تۆژه‌ره‌كان.

شایه‌نی باسه‌، چوار تونێل هه‌یه‌ له‌ پێگه‌ی پونگگی ری، تونێلی سێیه‌م و چواره‌م گونجاوه‌ بۆ به‌كارهێنان. تونێلی یه‌كه‌م، پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ناوكیی یه‌كه‌م ئه‌و تونێله‌ داخرا، به‌ڵام تونێلی دووه‌م به‌كار‌هێنرا بۆ ئه‌و پێنج تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كۆریا باكوور كه‌ ماوه‌ی رابردوو تیایدا ئه‌نجامی دابوو.

هاوكات له‌ كاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی تونێله‌كاندا رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بانگكرابوون بۆ چاودیریكردنی پرۆسه‌كه‌ و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كه‌. 

پێشتر كۆریای باكور رایگه‌یاندبوو ده‌ست له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی هه‌لده‌گرێت ئه‌میش وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم كه‌ بریاره‌ له‌ 12ـی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت. 

973 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر