Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی كۆریای باكور هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


په‌یام 

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو توره‌ییه‌ی له‌ راگه‌یاندنی كۆتایدا هه‌یه‌، بۆیه‌ پێم گونجاو نییه‌ له‌ 12ـی مانگدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ین. 

له‌ نامه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا كه‌ تره‌مپ ئاراسته‌ی كیم جۆنگ ئونی كردووه‌ هاتووه‌:" زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بووم بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ چاوم پێت بكه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو توره‌یی و دوژمنایه‌تییه‌ ئاشكرایه‌ی له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆتایدا هه‌یه‌، هه‌ست ناكه‌م كاته‌كه‌ی گونجاوبێت له‌ ئێستادا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكه‌ین كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پلانی بۆ دانراوه‌."

تره‌مپ ئه‌وه‌شی نوسیووه‌:" له‌ رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌نگاپوره‌ ئه‌نجام نادرێت. "

كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون بریاربوو له‌ 12ـی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌ سه‌نگاپوره‌ به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ساردبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌كه‌وه‌ و تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن كۆریاوه‌ به‌ تایبه‌تی جۆن بۆڵتن ی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی نمونه‌ی لیبیای بۆ سه‌رۆكی كۆریای باكور هێنابووه‌وه‌ هه‌ردوو لا دوو دڵ بوون له‌ به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌. 

935 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر