Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆنی‌ عێراق واده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ سكاڵای‌ لایه‌نه‌كانی‌ درێژكرده‌وه‌


په‌یام 

ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ ماوه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ سكاڵای‌ لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كانی‌ تا 31ی‌ ئه‌م مانگه‌ درێكردۆته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و لایه‌ن و كاندیدانه‌ی‌ سكاڵایان له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، ده‌توانن سكاڵاكانیان له‌ده‌سته‌ دادوه‌ریی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ فیداڕڵی‌ تۆماربكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ كۆمیسیۆندا هاتووه‌ ته‌واوی‌ لیست و قه‌واره‌كانی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژادرنه‌كان ده‌توانن كۆپیه‌كی‌ ده‌نگدانی‌ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران وه‌ربگرن و دواتر به‌راوردی‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه‌ی‌ كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندوون.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه‌" به‌گرنگیه‌وه‌ سه‌یری‌ سكاڵای‌ سه‌رجه‌م كاندیدو لایه‌نه‌كان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌یی‌ و بێ‌ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

324 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2018

بابەتی زیاتر