Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید زانیاری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هاككردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ په‌رله‌مان ئاشكرای‌ كرد: سیسته‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی‌ ده‌نگدان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ هاككردن ده‌رنه‌چووه‌ و، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانییه‌وه‌ به‌ ئاسانی‌ هاككراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "تورهان موفتی نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانی‌ به‌و ڕاستییه‌دا ناوه‌ كه‌ سیسته‌می‌ ئه‌لیكترۆنیی‌ ده‌نگدان پێشێلكاریی‌ تێدا كراوه‌ و به‌ ئاسانی‌ هاككراوه‌".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ وتی‌ "نوێنه‌ری‌ حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیراندا سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئاشكرای‌ كردووه‌: بۆ تاقیكردنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هاككه‌ره‌كانیانه‌وه‌ هه‌وڵی‌ هاكردنی‌ سیسته‌مه‌كه‌یان داوه‌ و، له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا توانیویانه‌ هاكی‌ بكه‌ن".

سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی وتوشیه‌تی‌ "پاسۆردی هه‌موو ئامێره‌كان له‌ ژماره‌ یه‌ك تا هه‌شت بووه‌ و، پاش هاككردنه‌كه‌ش ده‌یانتوانی‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌ داتاكانی‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌وه‌ بكه‌ن".

ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌: "پێشتر كۆمیسیۆن له‌وه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئامێره‌كه‌ی دروست كردووه‌ گوماناوییه‌ و جێگای‌ متمانه‌ نییه‌".

ئه‌م شاهێدیدانه‌ی‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ندین لایه‌نی‌ هه‌رێم و عێراق سه‌دان به‌ڵگه‌یان سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كارییه‌ ئاشكراكه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن كردووه‌ و، داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن.

9088 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر