Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. هه‌شت چه‌كداری داعش خۆیان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا ته‌قانده‌وه‌


په‌یام ـ

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ باشووری شاری كه‌ركووک، هه‌شت چەکداری خۆكوژ كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو خۆیان بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقاندووەتەوە. 

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی‌ كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق رایگەیاند هێزە ئەمنییەکان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ باشووری شاری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كه‌یان له‌ نزیك ناحیه‌ی ریاز باشووری شاره‌كه‌، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و تیرۆریستانی داعش دروستبووه‌ و له‌ كاتی پێكدادانه‌كه‌شدا هه‌شت خۆكوژی رێكخراوه‌كه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا چوار پۆلیس برینداربوون. 

3296 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر