Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێژه‌ی بێكاری له‌ناو گه‌نجانی عێراق له‌ سه‌دا 40 زیاتره‌


په‌یام 

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند تێكڕای بێكاری له‌نێوان گه‌نجانی عێراقدا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرتێكدا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ بۆ به‌رزیی ڕێژه‌ی بێكاریی له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ و باكووری ئه‌فریقیا و ئه‌فغانستان‌و پاكستان ده‌كات.

ڕاپۆرته‌كه‌ نووسیویه‌تی: تێكڕای‌ گشتیی بێكاری له‌ وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وتی وه‌ك عێراقدا زیاتره‌ له‌ سه‌دا 40، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 85 له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی كاردان.

له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌، وڵاتی قه‌ته‌ر له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا پله‌ی‌ یه‌كه‌می كه‌مترین ڕێژه‌ی‌ بێكاریی گرتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌سه‌دا پێنجی گه‌نجه‌كانی بێكارن، به‌رزترین ڕێژه‌ی بێكاریی گه‌نجانیش له‌ وڵاتی عومانه‌ كه‌ له‌ سه‌دا 50یه‌‌و لیبیاش به‌ له‌سه‌دا 48 پله‌ی‌ دووه‌می گرتووه‌.

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێویستی ده‌زانێت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی‌ بێكاریی وڵاتان سامانی نیشتمانیی به‌سه‌ر هه‌موواندا دابه‌ش بكه‌ن.

446 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر