Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌ند سودێكی رۆژووگرتن بزانه‌


په‌یام ـ 

ڕۆژووگرتن یه‌كێكه‌ له‌ پێویستیه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌كو خواردن و هه‌ناسه‌ و جوڵه‌ و خه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بێت.

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی پێیان وایه‌ ڕۆژوو ده‌بێته‌ هۆی بێزاری و ماندوبون و كه‌می جوڵه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاست نیه‌، چونكه‌ ڕۆژوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سوود و قازانجی بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ به‌شێكیان بریتین له‌:

ده‌بێته‌ هۆی حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌و نه‌هێشتنی ئازاره‌كانی.

یارمه‌تی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی مادده‌ی خراپ و ژه‌هراوی ناو جه‌سته‌ ده‌دات.

خانه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه‌ و كه‌سه‌كه‌ به‌ گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه‌.

یارمه‌تی پێدانی وزه‌ به‌ جه‌سته‌ ده‌دات و دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر جه‌سته‌ له‌و كاتانه‌ی كه‌ پێویستیه‌تی.

بیركردنه‌وه‌ به‌هێز و چاڵاك ده‌كات.

پێست جوان و ڕه‌ونه‌قدار تر ده‌كات.

شیفایه‌ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز.

یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری ده‌دات له‌ خوێن.

ڕێگری ده‌كات له‌ گیرانی ده‌ماره‌كان و هه‌روه‌ها توش بوونی دڵ به‌ نه‌خۆشیه‌كان.

یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات له‌ تووش نه‌بوونی به‌ قه‌ڵه‌وی.

ڕۆژوو گرتن سوودی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی حه‌سانه‌وه‌ی په‌نكریاس، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نكریاس ئه‌نسۆلین ده‌رده‌دات و ده‌یگۆڕێ بۆ شه‌كر و له‌ناو خانه‌كان خه‌زنی ده‌كات، وه‌ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌م خواردنه‌ زۆر بوون بۆ په‌نكریاس كه‌ ده‌یگۆڕێ بۆ شه‌كر ، ئه‌وا په‌نكریاس تووشی ماندوبون ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كریش له‌ جه‌سته‌ زیاد ده‌كات.

1889 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر