Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: له‌وانه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌ی 12ـی حوزه‌یران له‌كاتی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت


په‌یام 

ئاژانسی هه‌والی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاندووه‌ له‌وانه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌ كاتی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت. 

تره‌مپ به‌ رۆژنامه‌نوسانی وت: "با بزانین چی رووده‌دات، له‌ ئێستادا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ره‌نگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر له‌ 12ـی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و كاره‌ بكه‌ین."

تره‌مپ راگه‌یه‌ندراوی كۆریای باكوری له‌ وه‌ڵامی بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ راگه‌یه‌ندراوێكی جوان وه‌سفكرد و راشیگه‌یاند بابزانین چی رووده‌دات، ئه‌وان زۆر مه‌به‌ستیانه‌ كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكه‌ین، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ بریاری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌یانی  ئه‌مرۆش كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئاماده‌م له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت تره‌مپ ببینم. 

702 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر