Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ژێر فشاری چوار لایه‌نه‌ نارازییه‌كه‌؛ كۆمسیۆن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتوی ئیسلامیی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ ره‌خته‌یان له‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت، نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆن له‌ ژێر فشاری لایه‌نه‌كاندا راگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێن هه‌وڵێكی جدیی هه‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ساخته‌كاریه‌كانی ساخته‌چییان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌ بێده‌نگ بونیان له‌ئاست شاردنه‌وه‌ی‌ دیكۆمێنت و ساخته‌كارییه‌كان.

هاوكات له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئۆفیسی سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ نوێنه‌ره‌كه‌یان له‌ به‌غداوه‌ به‌ رێگای وشكانی هاتووه‌ته‌وه‌ سلێمانی و له‌ زووترین كاتدا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پێدانی وێنه‌ی كارته‌كانی ده‌نگدان به‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان.

نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌ڵێت له‌كاتی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان  نوێنه‌ره‌كه‌یان له‌ رێگا بووه‌ به‌ره‌و سلێمانی و پێشتریش ورده‌كاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌مان به‌ هه‌موو قه‌واره‌كان گوتووه‌، ئاگاداریش كراون به‌ هێنانی هارد دیسك بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ماندا به‌ خێرایی ده‌ستبكه‌ین به‌ پرۆسه‌ی كۆپیكردنی وێنه‌ی كارته‌كانی ده‌نگدان.

هه‌روه‌ها چوار لایه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌ بێده‌نگ بونیان له‌ئاست پێشێلكارییه‌كان.

5485 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر