Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆڵه‌ندا به‌رپرسیارییه‌تی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ڕوسیا


په‌یام 


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: رووسیا له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌ به‌رپرسیاره‌ 

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌ له‌ئه‌نجامی به‌ ئامانج گرتنی له‌ لایه‌ن مووشه‌كێكی سوپای رووسیاوه‌ بووه‌، بۆیه‌ رووسیا ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌.

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وكێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌نگاوی داهاتوویان برتیی ده‌بێت له‌ په‌نابردن بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌.

رۆژی 17ی ته‌مووزی 2014 ، فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری مالیزی به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین و   15 كه‌س له‌ تیمی فڕۆكه‌وانییه‌وه‌، له‌ ئاسمانیی ئۆكراینا خرایه‌ خواره‌وه‌و، له‌ ئه‌نجامدا 298 كه‌سی ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

786 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر