Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ بڕیاردان لەسەر پێشهاته‌ سیاسییه‌كان کۆدەبێتەوە


بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ‌و، پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و هێزولایەنە سیاسیەكان، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانی تایبەتە بەئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق و بریاره‌ لەكۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانیدا پەیوەندی گۆڕان‌و لایەنەكان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت 

جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبه‌كه‌ی‌ ڕاگەیاند: كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانی تایبەت دەبێت بەگفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجام‌و دەرهاویشتەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، هاوكات گفتوگۆدەكرێت لەبارەی ئەو نزیكبوونە نوێیەی كە لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەو هێزە سیاسیە ناڕازییانەدا دروستبووە كەلەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەك هەڵوێستن.

سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەشڵێ‌: هەر لەكۆبونەوەكەدا هەڵوێستی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەموو ئەو پێشهات‌و گۆڕانكارییانە ڕادەگەیەنن

699 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر