Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایكرد


په‌یام 

نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناسراوی كورد، دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تاران-ی پایته‌ختی ئێران به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك  كۆچی دوایی كرد.

محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی له‌ساڵی 1933 له‌ شاری مهاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایشی هه‌رله‌وێ ته‌واوكردووه‌، له‌  ساڵی 1995 دكتۆرای له‌ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی (فارسی- عه‌ره‌بی) له‌ زانكۆی تاران وه‌رگرتووه‌.

ناوبراو له‌ پاڵ نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌، له‌ بواری رۆژنامه‌وانی و زمانی كوردی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌، له‌ ساڵی 1979 مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێكی مانگانه‌ی به‌ناوی (گرشه‌ی كوردستان) وه‌رگرتووه‌ و 9 ژماره‌ی لێ بڵاوكردووه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆڕی كوردانی دانیشتووی تاران و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ بووه‌.

هاوكات محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی، قورئانی پیرۆزی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و 30 كتێبیشی به‌چاپ گه‌یاندوون و چه‌ند كتێبێكیشی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، هه‌روه‌ها چه‌ندین وتاری له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.


808 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر