Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. له‌ ئاكامی بۆردومانی ئاسمانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران


په‌یام ـ

له‌ ئاكامی بۆردومانێكی ئاسمانیی كه‌ پێگه‌یه‌كی رێكخراوی داعشی له‌ باشووری كه‌ركووك كرده‌ ئامانج، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ كوژران.

ئه‌م بۆردمانه‌ ئاسمانیه‌ دوای دوو رۆژ له‌ كوژرانی هه‌شت خۆكوژ و دوو له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و برینداربوونی نزیكه‌ی 15ی دیكه‌ دێت له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌ و حه‌نه‌ف و غه‌ریب له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك.

نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركووك، رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌ك كه‌ پێشبینی ده‌كرێت سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بووبێت پێگه‌یه‌كی رێكخراوی داعشی له‌ ناوچه‌ی ره‌شار باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك بۆردمان كردووه‌ و له‌ ئاكامدا لانی كه‌م پێنج چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ كوژراون.

حامد عوبێدی وتیشی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چاودێرییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك چڕكردووه‌ته‌وه‌ داوای ئه‌وه‌ی زانیارییان له‌باره‌ی جموجۆڵی سه‌ربازیی داعش پێگه‌یشتووه‌.

490 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر