Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراقدا ساخته‌كاری‌ ئه‌نجام دراوه‌


په‌یام 

حامی‌ ئه‌قسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ئاشكرایكرد به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ چاودێران هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق پێشێلكاری‌ و ساخته‌كاری‌ زۆری‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

ئه‌قسه‌وی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند، ساخته‌كاری‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ عێراق و به‌تایبه‌ت پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ گرتۆته‌وه‌، وتیشی‌ پێویسته‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ساخته‌كاریانه‌ بكات و گومانه‌كان له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌پێناو چاره‌نووسی‌ كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌وشاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست و دوور له‌پێشێلكاری‌، پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌نگۆیانه‌ بكرێت كه‌باس له‌ڕوودانی‌ ساخته‌كاری‌ ده‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك.

313 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر