Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ له‌ كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی دواخرا


په‌یام

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌كانی سبه‌ی 27ی ئایاری سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی‌ دوابخرێت

دكتۆر ئاراز فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ بڕیاریانداوه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌ به‌شه‌كانی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی دوابخرێت.

ئه‌مشه‌و بۆ جار دووه‌م به‌شه‌ ناوخۆی‌ قلیاسان له‌ كه‌مپی‌ نوێ‌ زانكۆ سلێمانی‌ ده‌سوتێت و كه‌سێك بریندار ده‌بێت و زیاتر به‌سه‌دان خوێندكار بێ‌ ئاو وكاره‌با ده‌بن.

كاتژمێر 8ـی‌ ئه‌مشه‌و به‌ هۆكارێكی‌ نادیار نهۆمی‌ ژێره‌وی‌ بینای BD3 له‌ به‌سه‌ناوخۆیه‌كانی‌ قلیسان كه‌ سیسته‌می‌ دابه‌ش كردنی‌ ئاو و كاره‌بای‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی‌ تێدا بوو سوتاو و زیانی‌ به‌ركه‌وت كه‌ به‌ هۆیی‌ 8 بلۆك كه‌ سه‌دان خوێندكار تێدا بێ‌ ئاو و كاره‌با بوون.

هاوكات ئه‌مه‌ بۆ دووه‌م جاره‌ هه‌مان به‌شه‌ ناوخۆیی‌ قلیسان ده‌سوتێت كه‌ ساڵی‌ رابردوو به‌ هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ گیانی‌ له‌ ده‌ستدا و زیانی‌ ماددی‌ زۆری‌ لێكه‌وتووه‌.

662 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر